Tuesday, February 13, 2018

سامسونگ Galaxy X بەنهێنی لەسێس پیشان دەدات


26238963_2003746683232285_8061924142357366766_n


سامسونگ نمایشێکی بچوکی نهێنی بۆ پیشاندانی گەلاکسی ئێکس بۆ کەسانێکی کەم ڕێکخست، بۆ ئەوەی نموونەی تاقیکارییان پیشان بدات، بەگوێرەی قسەی ئەوانەی بینیویانە قەبارەی ڕوونماکەی نزیکەی 7.3 ئینج بووە لەکاتێ کە ڕوونماکە کراوە بووە.
دوو جۆر مۆبایل نماییش کرابوو یەکێکیان بۆ ناوەوە قەد دەکراو ئەوەی تریشیان بۆ دەرەوە. ئەوەی یەکەمیان نەوەی یەکەمەو جۆری دووەمیشیان لەنەوەی دووەمە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانیش ڕێژەی نوشتانەوەکەی بەڕێژەیەکی بەرز دەبێ 1R، وەکو قەدکردنی کاغەزێک دەبێت و هیچ جیاکەرەوەکیش لەنێوان دوو قەدەکە نیە واتە ڕووماکە یەک پارچەیە. ئەو قەدکردنەش دەبێ زۆر بێ کێشە بێت کە بەرگەی 200000 جار بکرێت.
لەوانەیە ساڵی داهاتوو بکەوێتە بەردەست بەکارهێنەران.


26731043_2003746856565601_8234211046958870669_n



Post Top Ad