نوێ

Your Ad Spot

Saturday, February 10, 2018

خزمەتگوزرای تازەی فاستپەی FastPay


کۆمپانیای فاستلینک ئەم خزمەتگوزاریەی دایمەزراندووە لە تەکنەلۆژیا تازەکانە ، سەرنجی منی بۆ خۆی ڕاکێشا. لەبەکارهێنەرانی نیم بەڵام باسکردنی بە پێویست دەزانم. ڕێکلامیش نیە چونکە لەبەرامبەر ئەو بابەتە هیچم وەرنەگرتووە.
لەجیاتی ئەوەی تۆ بچیە بانک و کارتی ماستەر یان ڤیزا دروست بکەی و کۆمەڵێک کێشەو بارگرانیت بێتە سەر ، ئەوا دەتوانی لەجیاتی ئەوە فاست پەی بەکاربهێنی و زۆربەی هەرە زۆری کارەکان بەو فاست پەی بکەی بەزیادەوەش.
دەتوانی بەهۆی مۆبایلەکەت پارە بدەی لە بازاڕو کافتریاو مۆڵ و بەنزینخانە هتد... جزدانەکەت فڕێ بدە بەخۆم زۆر ڕقم لەجزدانە هههههههه 😎😎😎😎😎😎
زۆر ئاسانە کارتێکی فاست پەی لەبازاڕ دەکڕی و ئەپلیکەیشنی فاست پەی داونلۆد بکە بۆ ئایفۆن و ئەندرۆید ، کارتەکە داخل بکەو ئازاد بە چۆن بەکاریدەهێنی.
بێگومان لەئەنتەرنێتیش دەتوانی شتومەکی پێ بکڕی لەدەرەوەی وڵاتیش، بۆ کڕینی یاری و بەرنامەی مۆبایل یان ڕێکلامی فەیسبوک تا کۆتا شت کە بە خەیاڵتا دێ. بێگومان لەسەرەتاشە هەموو شتێکی هەر تێدا نیە بەڵام خزمەتگوزاریەکی زۆریشی بەردەست کردووە، بەهیوای سەرکەوتنیان.
جگە لەمانەش دەتوانی پارە بۆ کەسێکی تریش ڕەوان بکەی کە ئەویش بەکارهێنەری فاستپەی بێت.
ئەمڕۆ دەتوانی بەرنامەکە دابەزێنی هەر ئێستا بەردەست کراوە بۆ ئەوەی بزانی چ خزمەتگوزاریەکی تێدایە.

لە لایک و کۆمێنت بێ بەشمان مەکەن بۆ ئەوانەیە کە نایکەن هەرچەندە زۆربەشتان دەیکەن سوپاسیان دەکەم دەستیان دەگوشم. سوپاس بۆ هەموو لایەک بۆ ئەوانەش کە لایک و کۆمێنتیش ناکەن تەنها دەیخوێننەوە ، هیوام سودی ئێوەیە. بەڵام حەزیش دەکەم بزانم چەندە خەڵک سودمەند دەبن ئەوەش بەلایک دیار دەبێ. ئەگەر زۆریش بەدڵە شەیری بکە یان هاوڕێیەکات تا بکە با سودی هەبێت بۆیان.
Ahmad S. Abdullah
ئەوەش لینکی دابەزاندن:
iOS :
https://itunes.apple.com/in/app/fastpay-wallet/id1255784969…




No comments:

Post a Comment

Post Top Ad

Your Ad Spot